حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، ئێران به دو درۆن هێرشی كردۆته سه‌ر كه‌مپی جێژنیكان له نزیك هه‌ولێر.
ئاوێنه: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 9:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، کۆماری ئیسلامی ئێران بە دو درۆن، كه‌مپی جێژنیکانی له نزیك هه‌ولێر كرده ئامانج كه شوێنی نیشته‌جێبونی بنه‌ماڵه‌كانی حزبه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە دەسپێکی شەڕه‌وه تاوه‌كو ئێستا چەندین جار كه‌مپه‌كه لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حزبی دیموكرات، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە 126 موشەک و درۆن کەمپه‌كانی بنەماڵەکانی حزبه‌كه‌یان له هه‌رێمی كوردستان كردونه‌ته ئامانج.