هۆشدارییەکی بەپەلە لە کەشناسییەوە: شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
  2026-05-14       214       

دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، نوێترین زانیارییەکانی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای ناوچەکە بڵاوکردەوە و هۆشدارییەکی توند دەداتە هاووڵاتییان لە نزیکبوونەوەی شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەکە، لە ڕۆژی هەینییەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەشوهەوادا ڕوودەدات و شەپۆلێکی چڕ و کاریگەری خۆڵبارین ڕوو لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات دەکات، کە ئەمەش کاریگەرییەکی نەرێنی و ڕاستەوخۆی لەسەر مەودای بینین دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکاندا ئاماژە بەوە کراوە، لە کاتەکانی شەوی هەینیدا کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە فراوانتر دەبێت و بەرەو ناوچەکانی دیکەی وڵات کشانی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت. هەروەها پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی ئەم خۆڵبارینە تا ڕۆژی شەممە لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامیی هەبێت.

هاوکات، دەستەی کەشناسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەهۆی چڕیی ئەم شەپۆلەوە، مەودای بینین بەشێوەیەکی مەترسیدار دادەبەزێت و دەگاتە کەمتر لە یەک کیلۆمەتر، ئەمەش پێویستی بە وریایی زیاتری هاووڵاتییان هەیە لە کاتی دەرچوون و هاتووچۆدا.

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×