​د. موسەنا ئەمین دەنگۆی کاندیدبوونی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە
  2026-05-14       226       

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى،  ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى ده‌نگۆكانى كاندیدبونی بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌دات‌و ده‌ڵێت، "هیچ گفتوگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌و ئاگادارى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ش نین"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "وه‌كو یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ‌و هه‌ڵوێست خاوه‌نى 10 كورسى په‌رله‌مانین ناكرێت ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت".

ئاوێنە: ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا شیروان دوبه‌ردانى په‌رله‌مانى پارتى له‌به‌غدا له‌ڕێگه‌ى میدیاى حزبه‌كه‌یه‌وه‌ ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك ناو هه‌ن كه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ یه‌كێكیان ببێته‌ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، یه‌كێك له‌و ناوانه‌ش د. موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامیه‌.

د. موسەنا ئەمین له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس ڕایگه‌یاند، "ئەم هەواڵە ئێستا لەدەمی ئێوەوە دەیبیستم‌و ئاگادارى هیچ شتێکی لەو شێوەیە نیم، گفتوگۆشمان لەسەر هیچ بابەتێکی وەها نەکردوە".

سەبارەت بەوەی کە ئایا دەکرێت پارتی کارێکی لەو شێوەیە بکات‌و پۆستی باڵا له‌پشكى خۆی بداتە پەرلەمانتارێکی یه‌كگرتوو؟، د.موسەنا ئەمین وتی، "هەرچەندە من هیچ شتێکی وام نەبیستوە، بەڵام ئەگەر پارتی‌و یەکێتیی بیر لەوەبکەنەوە کەسێکی دەرەوەی خۆیان کاندیدبکەن بۆ پۆستە باڵاکان لەسەر بنەمای تواناو لێهاتویی، ئەوە هەنگاوێکی زۆر ئیجابییە".

د. موسەنا لەبارەی شایستەی ئەو سێ حزبەی هاوپەیمانێتیان پێکهێناوە (كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو و هه‌ڵوێست) وتی، "ئێمە خاوەنی 10 کورسیی پەرلەمانین‌و پێمانوایە شایستەی وەزیر یان جێگری سەرۆک وەزیرانین‌و خۆمان بەشایستەی یەکێک لەپۆستە باڵاکان دەزانین بۆیە سوپاسی هەر کەسێک دەکەین کە کاربکات بۆ دەستخستنی ئەو شایستەیەی ئێمە".

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×