بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 5 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو زیاتر له یه‌ك ملیار دینار زیادی كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 9ی 5 تا 15ی 5ی 2026، زیاتر لە 5 ملیار‌و 443 ملیۆن و 915 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 5 ملیار‌و 329 ملیۆن و 127 هەزار دیناری واتە 98%ی نەختینەیەو هەروەها 114 ملیۆن و 787 هەزار دیناری واتە 2%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 1 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 27.83% زیادی كردوه.