كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینییه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم باران ده‌بێت و سبه‌ی شه‌ممه‌ش پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ نمە باران دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت کە هەندێک کات پێشبینی دەکرێت باران بارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ر ئه‌مڕۆ لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ و خۆڵ باران هەیە بەتایبەتی لە بەشێکی سنوری پارێزگای هەولێر و ناوچە دەشتاییەکانی باشوری هەرێم و سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بن له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هه‌ر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک لە کەشدا، هەروەها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری باران بارین هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت .
به‌پێی قسه‌ی كه‌شناسی، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما، 2 تا 3 پله نزمتر ده‌بن له چاو تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی