حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، رایگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئێران به درۆن هێرشی كردۆته سه‌ر كه‌مپی جێژنیكان له نزیك هه‌ولێر.
ئاوێنه: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، کۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی دیكه به درۆن هێرشی كرده سه‌ر كه‌مپی جێژنیکان له نزیك هه‌ولێر كه شوێنی نیشته‌جێبونی بنه‌ماڵه‌كانی حزبه.
حزبه‌كه وتوشیه‌تی، کۆماری ئیسلامی لەم هێرشە نوێیەدا سێ درۆنی ئاراستەی کەمپی جێژنیکان کردوەو لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردودا ئەمە دوەمین جارە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی درۆنەوه هێرش دەکاتە سەر ئەم كه‌مپه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە دەسپێکی شەڕه‌وه تاوه‌كو ئێستا چەندین جار كه‌مپه‌كه لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حزبی دیموكرات، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا بە زیاتر لە 129 موشەک و درۆن کەمپه‌كانی بنەماڵەکانی حزبه‌كه‌یانی له هه‌رێمی كوردستان كردونه‌ته ئامانج.