پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، دو تۆمه‌تبار هه‌وڵیاندابو چه‌ند ئۆتۆمبێلێك له گه‌راجی ماڵێكدا له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاره‌كه بدزن به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركران.
ئاوێنه: پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی ڕزگاری سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەوڵیاندابو چەند ئۆتومبیلێک لەگەراجی ماڵێکی چۆڵدا لەگەڕەکی ڕزگاری بدزن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ده‌ستگیركردنی ئه‌و دو تۆمه‌تباره دوای ئه‌وه هاتوه كه هاوڵاتییەک نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری ئاگادارکردۆتەوە کە دو کەس هەوڵیانداوە لەگەراجی ماڵەکەیاندا ئۆتومبێلەکانیان بدزن.
وتوشیه‌تی، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست کۆکرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە دوای هەڵاتنی دو تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێن .
پۆلیس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هەردو تۆمەتبار (ب، ب، ه - ب، س، ص)، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، پێشتریش لەسەر تاوانێکی هاوشێوە یەکێک لەتۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە.