پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له قه‌زای سه‌یدسادق سێ كه‌س به تۆمه‌تی دزینی چه‌ند سه‌ر ئاژه‌ڵێك ده‌ستگیركران، دانیان بەوەدا ناوە کەچەند تاوانێکی تری دزینی ئاژەڵیان ئەنجامداوە.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە ژمارەیەک ئاژەڵی لەجۆری (مانگا) لێدزراوە، بڕیاری دادوەر وەرگیراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاری پێویست کۆکرایەوەو توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە سێ تۆمەتبار کە لەشێوەی باندا بون بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن .
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تۆمەتباران (ب، م، ع / ه، س، ح / ڕ، ع، ئ)، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە چەند تاوانێکی تری دزینی ئاژەڵیان ئەنجامداوە.