وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سبه‌ی یەکشەممە، موچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وتوشیه‌تی، هاوکات لەهەمان ڕۆژدا موچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای (٢٠٢٤/٧/١) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.