لەم پارێزگایە تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەستیپێكرد
  2026-05-17       233       

ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە پڕۆسەی تۆماکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە سنوری کۆیە و دەوروبەر دەستپێدەکات.

 

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لەمیانی راگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد "ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئایاری 2026 پڕۆسەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لەسنووری كۆیەو دەوروبەری دەستپێدەكات و بنكەی سەرەكیی پڕۆسەكەش سایلۆی كۆیە، سەرووی هەزەی كۆیە دەبێت".

لە راگەیەندراوەکەدا چەند خاڵێک خراوەتەروو؛ کە پێویستە خاوەن ئۆتۆمبێلەكان ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت:

ـ كۆدی ئاسایشی كەسی ئەسڵی
ـ كارتی نیشتمانی
ـ كارتی زانیاری
ـ مۆڵەتی شۆفێری
ـ وێنەی هەر چوارلای
ـ ئۆتۆمبێلەكە و ژمارەی شاسی (شانسی) و سەرجەمیان لەسەر پەڕیەكی (A4) چاپكرابن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ڕێكارە تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە كە پێشتر تۆمارنەكراون و گواستنەوەی خاوەندارێتیش بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر تۆماركراون ئەنجام نادرێت.

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×