سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌شكه‌نجه‌دان دڕنده‌ییه‌و ناكرێت ئامڕازێك بێت بۆب لێكۆڵینه‌وه له تاوان. ده‌شڵێت، پێویستە دامودەزگای دادوەری لە کاتی بونی ھەر بانگەشەیەکی ئەشکەنجەدان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد‌و شیاو و بەپەلە ئەنجام بدات بۆ گەیشتن بە دادپەروەری.
ئاوێنه: سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ DHRD، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، جه‌سته‌ی مرۆڤ شكۆمه‌ندی هه‌یه، ئه‌شكه‌نجه‌دان پێشێلكارییه به كه‌رامه‌تی مرۆڤ و دڕنده‌ییه‌و ناكرێت ئامڕازێك بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوان.
سه‌نته‌ره‌كه وتوشیه‌تی"ئەو مامەڵەیەی لە پشت دەرگا داخراوەکانی ھەندێک لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا ڕودەدات، نەک ھەر پێشێلکردنی یاسایە، بەڵکو داماڵینی تەواوی مرۆڤایەتییە. کاتێک تۆمەتبارێک یان دەستگیرکراوێک ڕوبەڕوی ئەشکەنجەیەکی دڕندەیی و ڕێکخراو دەبێتەوە کە دەگاتە ئاستی شێواندنی جەستەیی و دەرونی، ئێمە چیتر لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسادا نین، بەڵکو لەبەردەم تاوانێکی دژی مرۆڤایەتین."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "پێویستە دامودەزگای دادوەری لە کاتی بونی ھەر بانگەشەیەکی ئەشکەنجەدان یاخود ھەڕەشەکردن دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد‌و شیاو و بەپەلە ئەنجام بدات بۆ گەیشتن بە دادپەروەری، چونکە ئەشکەنجەدان بەھەمو شێوەکانییەوە (جەستەیی و دەرونی) بەپێی یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان تاوانێکی گەورەیەو ھیچ پاساوێک نییە بۆ ئەشکەنجەدان تەنانەت لەخراپی بارودۆخی ئەمنی و جەنگیش."