رێباز حه‌ملان له یه‌كه‌م په‌یامیدا دوای ئه‌وه‌ی متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست نه‌هێنا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌ڵێن بێت هه‌رگیز خۆم بۆ هیچ دوژمن و نه‌یارو با و باهۆزێك نه‌چه‌مێنم."
ئاوێنه: رێباز حه‌ملان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا كه له فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كردوه‌و وتویه‌تی "متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی گەورەترین بەرپرسیارێتی سەرشانمە، بەرزترین ئاستی پلە و پایە و پۆستە بۆ من."
رێباز حه‌ملان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بەڵێن دەدەم بە خودای مەزن، تا دوا چرکەی ژیانم لەسەر ڕێگا و پەیام و بەرنامە و ئامانجە پیرۆزەکانت بەردەوام بم جەنابی سەرۆک، بەڵێن بێت ھەرگیز خۆم بۆ هیچ دوژمن و نەیار و باو باھۆزێک نەچەمێنم."
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی به 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌خشی به‌ڵام متمانه‌ی به پێنج كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان نه‌دا كه یه‌كێك له‌وانه رێباز حه‌ملان، كاندیدی پارتی بو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق.