جەژنی قوربان لەدیدی دوو شاعیری کوردەوە
  2026-05-27     
تایەر بەگی جاف

نوسینی: مەریوان سەلاح حیلمی

شاعیرانی کلاسیک، کە زۆرینەشیان مامۆستای ئاینی بوون یان وانە ئاینییەکانیان خوێندووە، جەژنی قوربانیان بەدەرفەت زانیوە بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆیان بۆ یار دووپاتبکەنەوە، یەکێک لەوانە ئەحمەد موختاربەگی جافە (١٨٩٨ – ١٩٣٥) دەڵێ: 
سبەی خۆ جەژنی قوربانە، بە قوربانی دەسی تۆ بم
دوو تێغی ئەبرۆت حازرکە، ئەوا قوربانەکەی خۆت ھات
--
شوکور وا جەژنی قوربانە لەسەر فەرموودەیی دولبەر
وەکو مەڕ بۆ بەڵاگەردانی ئەو ئەمکەن بە قوربانی
بەڵام ئەحمەد بەگ چونکە لە سەرەتای ‌تەمەنی گەنجیدا دەکەوێت بەسەر ڕوداوە سیاسی و ‌ ناخۆشەکانی بیستەکانی سەدەی بیست، لەوانە پەیمانی لۆزان ١٩٢٣ و ھەڵوەشانەوەی سیڤەر، ئیتر جەژنی قوربان لای ئەو بەکاردێت بۆ خۆشەویستی نیشتمان:  
جەژنی قوربان ساڵی جارێ خەڵکی قوربانی ئەکەن
بۆ وەتەن من رۆژی سەد جار ڕۆحی خۆم قوربان ئەکەم
--
تایەر بەگی جاف (١٨٧٨ – ١٩١٨) کە برا گەورەی ئەحمەد موختار بەگی جافە دەڵێ: 
لە سایەی تیغی ئەبرۆی تۆ، لە ڕۆژی حەشردا جانا
بیحەمدیللا حیسابی من لەگەڵ جەمعی شەھیدانە
دەزانی بۆچی مەسروورم؟، ئیشارەی کردمی دولبەر
وتی: حازر بە بۆ کوشتن سبەینێ جەژنی قوربانە
دەبێ کاول بێ موڵکی دڵ، بە تاراجی سوپاھی خەم
ھەتا فەرمانڕەوای عەشقت لەوێدا میسلی سوڵتانە
مەکەن تیماری زەخمی جەرگی {تاھیر} ئەی تەبیب ئاخر
بزانن تا لە حەشرا ئەو شەھیدی تیری موژگانە
--
شایانی باسە دایکی ئەم دوو شاعیرە (عادیلە خانم)ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە پێگەیاندن و خوێندن و فێربوونی زمان و بوون بە شاعیریی ئەم دوو کوڕەی، ھەمیشە مامۆستای تایبەتی بۆ گرتوون، یەکێک لەمامۆستاکانیان سڵێمان بەگی باوکی عەبدوڵڵا گۆرانی شاعیر بووە، چونکە ھاوسەری عادیلە خانم: (وەسمان پاشای جاف) پێشتر ژنی تر و مناڵی تری ھەبووە، بەڵام کەس نایانناسێت، کەوابێ ئەم دایکە نمونەنەییە بۆتە دەستچێن و دەستکرد و پێگەیاندنی جوانی ئەم دوو کوڕەی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×