بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی پارتی كه توانای تێگه‌یشتنیان له واقیعی نوێ نییه، هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هيچ حكومه‌تێك له هه‌رێم دروست نابێت وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێش‌و بێت.
ئاوێنه: بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له كۆڕبه‌ندی دێڵفی له سلێمانی رایگه‌یاند، له‌بری پاكستان ده‌كرا عێراق و هه‌رێمی كوردستان رۆڵی نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران بگێڕایه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ تاران و واشنتۆن و توركیاش هه‌یه.
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی "پێویستمان به تێگه‌یشتنێكی نوێ هه‌یه له هه‌ولێره‌وه بۆ به‌غدا."
وتیشی، ئێران له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه لاوازكراوه، به‌ڵام ئێستا یه‌كگرتوترن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ئیراده‌ی خۆمان دووپاتكردوه‌ته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی پرۆسه‌كه.
له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی"ئه‌وه‌ی بوه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له كوردستان ئه‌وه‌یه هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی پارتی توانای ئه‌وه‌یان نییه له واقعی نوێ تێبگه‌ن."
وتیشی"پێویسته هه‌مو كه‌سێك له‌مه تێبگات هیچ حكومه‌تێك له هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته‌كایه‌وه وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێش‌و بێت."
جه‌ختیشی كرده‌وه "هیچ كه‌سێك نایه‌وێت ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه پێشتر هه‌بو وه‌كو ئێستا بمێنێته‌وه."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ده‌مانه‌وێت حكومه‌تی نوێ له هاوبه‌شی تێبگات، له به‌غدا تێبگات، له دۆخی ئه‌منی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێبگات."
هه‌روه‌ها وتیشی"هاوپه‌یمانێتییه‌كم هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ، چه‌ندێك باشتر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر پارتیشم له‌گه‌ڵ بێت. بۆچی بتوانم له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دین دابنیشم به‌ڵام نه‌توانم له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود؟!"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"چه‌ندیجار پیشنیاركراوه ئه‌نجومه‌نی باڵای پارته سیاسییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام نه‌كراوه."