مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له دیمه‌شق كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی ته‌واوكردنی دۆسیه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دوه‌میان كردوه.
ئاوێنه: مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوای كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له دیمه‌شق كۆبونه‌وه.
به‌پێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان كۆبونه‌وه‌كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆتایی هاتوه‌و تێیدا ژماره‌یه‌ك له دۆسیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پێشهاته سیاسییه‌كان له سوریا‌و هه‌روه‌ها ته‌واوكردنی دۆسیه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دوه‌م تاوتوێ كراون.
وه‌ك میدیاكانی رۆژئاوا ئاماژه‌یان پێداوه، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش مه‌زڵوم عه‌بدی و ئیلهام ئه‌حمه‌د به‌ڕێكه‌وتون بۆ ئه‌نجامدانی گه‌ڕانێك به‌نێو دیمه‌شقی پایته‌ختدا.