دەستەی کەشناسیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشکردوه، لەگەڵ کۆتاییهاتنی مانگی ئاب (ئه‌م مانگه)، یەکەم شەپۆلی باران‌و هەورەبروسکە ناوچەكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاوێنە: سه‌باره‌ت به‌كه‌شوهه‌واى سبه‌ینێ چوارشەممە، ده‌سته‌كه نوسیویه‌تى، "ئاسمانی ناوچەکانی هه‌رێم ساماڵ دەبێت، لەکاتێکدا لەناوەڕاست‌و باشور، نیمچە هەور دەبێت‌و پلەکانی گەرما لەناوەڕاست‌و باشور کەمێک بەرزدەبنەوە، به‌ڵام له‌هه‌رێمى كوردستان جێگیر دەبن".
بۆ پێنجشەممەو هەینیش باس له‌وه‌كراوه، کەشوهەوا لەزۆربەی ناوچەکان بەسەقامگیریی دەمێنێتەوە؛ ئاسمان لەنێوان ساماڵ‌و نیمچە هەوردا دەبێت‌و پلەکانی گەرمایش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
بۆ ڕۆژى شەممەی هه‌فته‌ى داهاتوو، ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه، ئاسمانی وڵات لەچەندین ناوچەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەناوچەكانى هه‌رێمى كوردستان ئەگەری بارینی نمەبارانێک هه‌یه به‌هەورەبروسکەوه، هه‌روه‌ها (با) لە باکورەوە ڕوی لەباشوری ڕۆژهەڵات دەبێت، بەڵام لەناوەڕاست‌و باشور بەئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاوا دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما لەنێوان (41 بۆ 50) پلەی سیلیزیدا دەبن کە بەرزترین پلەکان لەناوچەکانی باشورى عێراق تۆماردەکرێن، ئەم شەپۆلەش وەک یەکەم ئاماژەی گۆڕانی وەرزو نزیکبوونەوە لەوەرزی پاییز لەقەڵەمدەدرێت، کە دوای هاوینێکی وشک‌و گەرم ناوچە شاخاوییەکان بەسەردەکاتەوە.