قوباد تاڵەبانی بۆ پارتی: ئێمە ئامادەین
  2026-06-06       394       

لە کۆڕمەندی ئابوری نێودەوڵەتی دێلفی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی کابینەی دەیەمەوە بە پارتی دەڵێت؛ ئەوان ئامادەن چونکە "هەمووان چاویان لە یەکێتییە".


ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند "پارتی و یه‌كێتی به‌بێ یه‌كتر ناتوانن حكومه‌ت پێكبهێنن و حوكمڕانی بكه‌ن. هەموانیش چاویان لە یەکێتیە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی و ئێمە ئامادەین لەسەر ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە".

وتیشی "له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی به‌رپرسیارێتی، حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنین. ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان گرنگ نیه‌، پێكهێنانی حكومه‌ت گرنگه‌. زۆر قۆناغمان له‌گه‌ڵ پارتی بڕیوه‌ و گفتوگۆی باشمان كردووە".

ناوبراو پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت بەوە ناوەزەند دەکات کە کاریگەری لەسەر ناوبانگی هه‌رێم هه‌بووه‌، هەروەها دەشڵێت "سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێندرێت".

وێڕای ئەوەی قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمریکا وڵاتێکی گرنگە و زوو زوو سەردانی دەکەن، رونیشیکردەوە کەله ‌ئێستادا 70 هه‌زا به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ ده‌كرێت.
 

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×