گیانلەدەستدانی پێشمەرگەیەک لە زیندانی هەولێر؛ پۆلیس دەڵێت خۆی کوشتووە و کەسوکارەکەشی گێڕانەوەکە رەتدەکەنەوە
  2026-06-07       371       

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی زیندانییەک بە ناوی (ئاسۆ مەجید قادر)، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ناوبراو لەناو گرتووخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، تیمەکانیان و راپۆرتی پزیشکی دادوەری بە بەڵگەی سەلمێنراو پشتڕاستیان کردووەتەوە کە رووداوەکە خۆکوشتن بووە.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس، ئاسۆ مەجید قادر، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٧ـە و پێشمەرگە بووە لە یەکەی پاسەوانیی زێرەڤانی. ناوبراو لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٦، بەپێی ماددەی (یەک) لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و دەستبەسەر کراوە. هەروەها پۆلیس دەڵێت رووداوی گیانلەدەستدانەکەی لە رێکەوتی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە کاتژمێر ١٢:٢٠ی نیوەڕۆ لەناو گرتووخانەدا روویداوە.

لە بەرامبەر ئەم گێڕانەوەیەی دامەزراوە ئەمنییەکاندا، کەسوکاری ئاسۆ مەجید لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان رێکخست و گومانیان خستە سەر هۆکاری راستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی. لە لێدوانەکەیاندا رایانگەیاند: "کوڕەکەمان پێشمەرگەی پارتییە و ماوەی ٦٤ رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێن کراوە، لەو ماوەیەشدا رێگە بە هیچ جۆرە سەردانیکردنێکی نەدراوە."

کەسوکارەکەی باسیان لەوەش کرد کە ئەمڕۆ لەلایەن هۆبەی نەهێشتنی تاوان (موکافەحە)ی هەولێرەوە پەیوەندییان پێوە کراوە بۆ ئەوەی بچن لە پزیشکی دادی هەولێر تەرمی کوڕەکەیان وەربگرنەوە.

لە کۆتایی قسەکانیاندا، بنەماڵەی ئەو زیندانییە بە توندی رەتیان کردەوە کە ئاسۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت و جەختیان کردەوە: "پێمان راگەیەندراوە کە کوڕەکەمان خۆی کوشتووە، بەڵام ئێمە دڵنیاین کە خۆی نەکوشتووە، بەڵکو کوژراوە. ئەو بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکرابوو و هیچ هۆکارێکیش نەبووە بۆ دەستگیرکردنەکەی."

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×