شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی عێراق پێی وتون، بابه‌تی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم پێویستی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه، چونكه ناردنی 120 ملیار دینار له‌لایه‌ن هه‌رێم بڕیاری ئه‌وانه. ده‌شڵێت، وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی دا كه ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مانگانه به‌رده‌وام بێت و وتیشی، من جیاواز ده‌بم له وه‌زیری دارایی پێشوی عێراق له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
ئاوێنه: شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌گه‌ڵ فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق كۆبوه‌وه.
ئه‌و له لێدوانێكدا بۆ رودا، له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه وتی"من باسم له‌وه كرد كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی تۆ بڕیوته، وایكردوه توێژێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا موچه‌كانیان وه‌رنه‌گرن. وتی، هیچ داهاتێكی تر له هه‌رێم نییه. وتم، هیچ داهاتێكی تر نییه. چونكه ئێوه ئه‌زانن ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا هه‌رێم تێی كه‌وتوه، توانای ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانه‌ی نییه‌و ده‌كرێت ئێمه، به‌پێی ته‌رازوی پێداچونه‌وه‌ی مانگانه، داهاتی نانه‌وتی چه‌نده، نیوه‌ی بنێردرێت بۆ به‌غدا، هه‌ركات داهاتی هه‌رێم چوه 500 ملیاریش با 250 ملیار بنێرن، به‌ڵام ئێستا كه 80 بۆ 100 ملیاره، نیوه‌ی ئه‌وه قبوڵ بكرێت."
شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی، له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیری دارایی عێراق پێی وتین "ئه‌وه پێویستی به‌وه‌یه كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بیخه‌ینه‌ڕو، به‌ڵێنیدا له‌و روه‌وه بیرۆكه‌ی باشی هه‌بێت و پشتیوان بێت. زۆر به راشكاویش وتی، من له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێش‌و جیاواز ئه‌بم له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. وتیشی، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران باسی له دادپه‌وه‌ری كردوه، ئه‌وه ده‌كه‌مه بنه‌مای كاركردنمان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مافێكی هه‌رێم لێره بێت چاكی بكه‌ین و ئه‌گه‌ر مافێكی ئێره‌ش لای هه‌رێم بێت چاك بكرێت."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زیری دارایی "باسی له‌وه كرد كه ئه‌م 120 ملیار دیناره بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه، ئێمه‌ش جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه نه قورئانه، نه ده‌ستوره نه یاسایه، به‌ڵكو بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه بۆ دۆخێك دراوه‌و دۆخی ئێستای عێراق جیاوازه، ئه‌وه‌تا تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بدۆزیته‌وه كۆمه‌ڵێك رێگات گرتۆته‌به‌ر، بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانت كۆمه‌ڵێك رێكارت گرتۆته‌به‌ر، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌بێت تۆ ئه‌و رۆڵه بگێڕیت كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیاری ئه‌وه بكه‌یت كه ئه‌و داهاته‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان دێت ئه‌و داهاته نییه كه بڕیاری لێدراوه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت دیوانی چاودێری دارایی‌ش هاوكار بێت."
به‌قسه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، وه‌زیری دارایی عێراق جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه و دڵنیایی دا كه ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به وه‌زیرانی داراییان وتوه، داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم جیابكاته‌وه له پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.