كەشناسی هەرێم: ‎پلەكانی گەرما دەگاتە 42 پلە
  2026-06-11       114       

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتودا گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما ڕودەدات، بە جۆرێک ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و لە چەند ناوچەیەکى هەرێم پلەکانى گەرما دەگاتە 42 پلە، بەڵام بۆ سبەی هەینی ئاسمان دەبێتە پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش جارێکی دیکە ڕو لە نزمبونەوە دەکەن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک تا دو پلە بەرز دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و ئاراستەکەشی بەرەو باکوری خۆرئاوا دەبێت.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە ساماڵەوە بۆ پەڵە هەور بگۆڕێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ دو تا سێ پلە نزم ببنەوە. خێرایی با کەمێک کەمدەبێتەوە و لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، هاوکات ئاراستەی با و مەودای بینین وەک خۆیان جێگیر دەمێننەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ؛ 
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی؛
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×