له‌ سنوری مه‌ریوان شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی پژاك و سوپای پاسداراندا رویدا
  2026-06-12       437       

یه‌ره‌كه‌، باڵی سه‌ربازیی پژاك پەیوەست بە جموجۆڵی هێزەکانی ئێران لە سنوری مەریوان ڕایگەیاند، وەڵامی دوژمن دراوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە هێزەکانمان بگات، لە ڕوداوەکاندا کوشتن و برینداربون لە ریزی هێزەکانی دوژمن هه‌بوه‌.

ئاوێنه‌: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە)، باڵی سه‌ربازیی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك) پەیوەست بە جموجۆڵی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، لە ڕێککەوتی 7ی مانگی حوزەیرانەوە، پەیوەست بە ناوچەی مەریوان جموجۆڵی هێزەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌دژی هێزەکانمان دروستبوە و دوژمن بە تۆپ و هاوەن ناوچەکە بۆردومان دەکات.

وتوشیه‌تی، لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا، هێزەکانمان بێ وەڵام نەمانەوە و وەڵامی هێرشەکانی دوژمنیان دایەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بگات بە هێزەکانمان، لەم ڕوداوانەدا کوشتن و برینداربون لە ریزی هێزەکانی دوژمن هه‌بوه‌.

زۆرترین بینراو
“ئۆجالان هۆشداری داوە و شێوازێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاز کردووە”
​تۆم باراک لە لێدوانەکەی سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان پەشیمان دەبێتەوە: سیاسەتی ترەمپ نەگۆڕاوە
عەلی زەیدی کاتی راگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی دیاری دەکات
هێرشی دارایی بێپێشینە بۆ سەر شادەمارەکانی ئابووریی ئێران؛ وردەکاریی پلانە نوێیەکەی ئەمریکا
فشاری سێقۆڵی لەسەر عێراق بۆ داماڵینی چەکی میلیشیاکان
«کۆمپانیا نەوتییەکان دەستیان بە کارکردنەوە کرد و نرخی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت»
مرۆڤبوون .. مۆدێرنیتەی سیاسی و میوانداری لە کوردستانی عێراق*
پۆلیسی هەولێر: چەند کەسێک بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و زیانگەیاندن بە موڵکی گشتی لە گوندی گردەڕەشە دەستگیر کران
قالیباف له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاسالاری پاكستان: گوشاره‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت
حکومەتی عێراق وادەی کاراکردنی پلاتفۆرمی پڕۆژەی «یەک ملیۆن زەوی نیشتەجێبوون» و مەرجەکانی ئاشکرا دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×