سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی: لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە
  2026-06-14       112       

پرۆسەی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی ئەلیکترۆنیی "پەیڕۆڵ" قۆناغێکی نوێی بڕی و ئامادەکارییەکان بۆ ڕەوانەکردنی لیستەکان بۆ بەغدا بەردەوامن.

ئاوێنە: ​یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی (مانگی 6) مووچەخۆرانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان بە سیستەمی پەیڕۆڵ بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە لیستەکە لەلایەن گەنجینەکانی سلێمانییەوە پەسەند کراوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کراوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارە کۆتاییەکان.

​بەپێی بەدواداچوونە میدیاییەکان، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا و دوای تەواوبوونی وردبینی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران هاوشان لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئایار (مانگی 5) ڕەوانەی بەغدا بکرێت. هاوكات، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە پرۆسەی وردبینی بۆ ئەو لیستانە دەستپێدەکات کە دەگەنە وەزارەت، و پێویستە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە سەرجەم لیستەکان بە تەواوی یەکلا بکرێنەوە.

​لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کردووە کە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی زیاتر لە 60% کەمبووەتەوە، بەو هۆیەشەوە حکومەتی هەرێم لە توانایدا نییە مانگانە بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بکات. ئەو بەرپرسە جەختی لەوەش کردووەتەوە، ئەگەر حکومەتی فیدراڵیی بەغدا مانگانە ئەو 120 ملیار دینارە لە تەمویلی مووچەی هەرێم ببڕێت، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیران و مانگەکانی داهاتوودا ڕووبەڕووی کورتهێنانی دارایی دەبێتەوە.

​بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری داوە پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتەکان ڕێکبخاتەوە و بەشێک لە خەرجییە ناپێویستەکان کەم بکاتەوە. هاوکات بڕیار وایە شاندێکی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەی داهاتی نانەوتیی مانگی حوزەیران و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە بەغدا مانگانە لە مووچەی دەبڕێت.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×