مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له یه‌كێتی و پارتی ده‌كات سه‌ره‌تا په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، دوای ئه‌وه قسه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تیش ده‌كرێت.
ئاوێنه: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، وتی"هه‌نگاوی یه‌كه‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، ئه‌مه كارێكی له‌جێی خۆی نییه كه تا ئێستا په‌رله‌مان كارا نه‌بێت. په‌رله‌مان موڵكی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانه، هی هیچ حزبێكی سیاسی نییه و هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه رێگه له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بگرێت."
وتیشی"په‌رله‌مان جێگه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ری بیروبۆچونی جیاوازیش هه‌بن له‌وێ گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت. بۆیه هه‌نگاوی یه‌كه‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌و دوای ئه‌وه قسه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت."
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی هه‌ردوكیان ده‌ڵێن، ئاماده‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌ی حكومه‌ت بۆ پێكناهێنرێت و كێشه‌كه له‌كوێدایه؟ مه‌سرور بارزانی وتی"كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن با سه‌ره‌تا په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه، چونكه هه‌نگاوی یه‌كه‌م له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات."
هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه ئایا په‌رله‌مان به‌مزوانه كاراده‌كرێته‌وه؟ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی"په‌رله‌مان نه موڵكی پارتییه نه موڵكی یه‌كێتی، موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه، ئه‌و كه‌سه‌ی رێگری له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری له‌باره‌وه بدات."