به‌قسه‌ی ئه‌ندامێكی پێشوتری په‌رله‌مانی عێراق، به‌نگین رێكانی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق كێشایه‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی له‌لایه‌ن عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه.
ئاوێنه: مه‌شعان جبوری، ئه‌ندامی پێشوتری په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له پۆستێكدا له سه‌كۆی ئێكس ئاشكرایكرد، "هاوڕێم به‌نگین رێكانی داواكارییه‌كی ده‌ستنوسی پێشكه‌ش به عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران كرد بۆ ئه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ببێه‌خشێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كاندید نه‌كراوه بۆ پۆسته‌كه كه سه‌ر به‌و پارته‌یه."
مه‌شعان جبوری وتوشیه‌تی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به‌نگین رێكانی داوه.
به‌نگین رێكانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به بڕیاری عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ده‌ستنیشان كرا.