لێدوانی 'ڕەگەزپەرستانە'ی ئەمیتاب باباچان سەبارەت بەهەڵبژاردەی فەرەنسا ڕەخنەی بەرفراوانی لێدەکەوێتەوە
  2026-07-10       667       

ئەمیتاب باباچان، ئەستێرەی بەناوبانگی بۆلیوود، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X سەبارەت بە هەڵبژاردەی فەرەنسی نووسیویەتی "تیپی تۆپی پێی فەرەنسا لە مۆندیال؛ 11 یاریزانن، 10 ڕەشپێست! یەک سپی!؟ هێزی ڕەش".

 

ئاوێنە: ئەم کۆمێنتە بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوەو بە "ڕەگەزپەرستانە" دەزانرێت، بەهۆی ئەوەی بەکارهێنەرانی ئێکس بەبێبایەخکردن بەناسنامەی نیشتمانی یاریزانانی هەڵبژاردەی فەرەنسی دەزانن.

هەروەها ئەمیتاب باباچان لە ساڵی ٢٠١٨ دوای بردنەوەی فەرەنسا نووسیبووی: ئەفریقا مۆندیالی ٢٠١٨ی بردەوە.

بەم دواییە کیلیان مباپێی، کاپتنی فەرەنسا لەلایەن سێلێست ئاماریلای سیناتۆری پاراگوایەوە کرایە ئامانج بەهۆی لێدوانە "ڕەگەزپەرستانە"کانی. ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەتویتێکدا پشتگیری لە مباپێ کردو وتی "ئەمجارە کیلیان مباپێ گۆڵێکی دیکە تۆمار دەکات؛ گۆڵێک دژی ڕەگەزپەرستی. کاتێک قسەکانبە ڕق پەڵە پەڵەدار دەبن، بەهاکانمان وەڵام دەدەنەوە".

ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە هات کە ئاماریلای، مباپێی بە "کامیرۆنییەکی کۆلۆنیالیزم و تۆڵەسەندنەوە و خۆبەزلزان" ناوبرد، دوای ئەوەی پاراگوای بەرامبەر فەرەنسا بەئەنجامی 1-0 لەمۆندیال دوورکەوتەوە. مباپێ ئەو لێدوانانەی بە"قێزەون" ناوبردو جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە نادات ڕەگەزپەرستی بڵاوبێتەوە.

دواتر ئاماریلا بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی کراوە پەشیمانی خۆی دەربڕی و ئیدیعای کرد کە ئەو بابەتەی "لە خوێن هەڵچووندا" نووسیوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×