وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌: به‌مزوانه‌ تاكسیمیته‌ر له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌خرێته‌ كار
  2026-07-18       230       

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بەمزوانە پڕۆژەی تاکسیمیتەر بەشێوەی ئه‌زمونی لە سەنتەری هەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەخرێتە بواری جێبەجێکردن.

ئاوێنه‌: دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌ میدیای پارتی راگه‌یاند، لە هەرێمی کوردستاندا 71 هەزار تاکسیی تۆمارکراو هەن کە سەرجەمیان لە چوارچێوەی رێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا کار دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتەکە ئاشکرایکرد، بەمزوانە پڕۆژەی "تاکسیمیتەر" بە شێوازێکی ئەزمونی و تاقیکاری لە سەنتەری هەردو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەخرێتە لواری جێبەجێکردن.

هاوکات ئاماژەی بەوەش دا، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لە بەرژەوەندیی راستەوخۆی هاوڵاتییاندایە و هاوکار دەبێت لە رێکخستنەوەی کرێی گواستنەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×