پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
  2026-07-19       76       

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و بەپێی زانیارییەکان، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و گۆڕانکارییەکی کەم لە پلەکانی گەرمادا ڕوودەدات.

ئاوێنە: پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە (19ی تەمموزی 2026)، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم ببنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە هەندێک کاتدا زیاد دەکات بۆ سەرووی 20 کیلۆمەتر و ئاراستەکەشی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکان، گەرمیان بە 46 پلەی سیلیزی بەرزترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 31 پلەی سیلیزی نزمترین پلەی گەرما تۆمار دەکەن. هاوکات لە هەولێری پایتەخت 42 پلە و لە سلێمانی 41 پلەی سیلیزی دەبێت. مەودای بینینیش لە نێوان 8 بۆ 9 کیلۆمەتردا دەبێت.

بۆ سبەی دووشەممە (20ی تەمموزی 2026)، کەشوهەوا بە سەقامگیری دەمێنێتەوە و ئاسمان هەر بە ساماڵی دەمێنێتەوە. خێرایی با مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک دەبن لە پلەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە هەندێک ناوچەی وەک دهۆک و زاخۆ بەراورد بە ئەمڕۆ چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
چیرۆکی پشت ناوی "لامین یەمال"
موجتەبا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە کوێیە؟
گاردیان: ترەمپ گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان نەک ئێران
حزبی دیموكرات: راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی "كۆنگره‌ی ئازادیی ئێران"، گوزارشت له‌ هه‌ڵوێستی ئێمه‌ ناكات
پاك: ئێران له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان فۆسفۆڕی سپی به‌كارهێناوه‌
ئیسرائیل خۆی بۆ پەرەسەندنی خێرای جەنگی دژ بەئێران ئامادە دەکات‌و باس لە"سوپرایز" دەکات
بەغدا لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێست وەردەگرێت: پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجام بدرێت
ئه‌مریكا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
"هێزه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ گه‌ڕانه به‌دوای پاره‌دا، هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر باخه‌كانی شبل زه‌یدی و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی"
ئێران دووبارە کوێت بۆردومان دەکاتەوە و ئەمریکاش لە وەڵامی زیانەکانی لە ئوردن، هێرشەکانی فراوانتر دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×