وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رونكردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی دامه‌زراندنی بانكی نیشتمان ده‌دات و ده‌ڵێت، زۆر جار ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، "زیاده‌ڕۆیی و ناڕاستی"یان تێدایه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتی، "ماوەیەکە چەندین هەواڵ و لێدوان و بابەتی ڕۆژنامەوانی لە سەر هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان و ئەو خزمەتگوزاریانەی لە داهاتودا پێشکەشی دەکات بڵاودەکرێتەوە کە زۆر جار زیادەڕۆیی و ناڕاستی تێدایە."
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی "بە پێویستمان زانی ڕایگشتی و میدیاکان ئاگادار بکەینەوە لە ئێستادا هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن بۆ دیاریکردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەشەکان و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "هەر زانیاری و بەرەوپێشچونێک لەسەر قۆناغەکانی داهاتوی بانکەکە هەبێت بەفەرمی لە لاپەڕەی وەزارەتمان بڵاوی دەکەینەوە، هەر کەس و لایەن و بەرپرسێک لە وەزارەتە جیاوازەکان لێدوان و شیکردنەوە لەسەر هەنگاوەکانی ئەو بانکە بدات گوزارشت لە ڕای خۆی دەکات و وەزارەت بەرپرسیار نییە لێی."