نووسینی/ حسونة المصباحی
وەرگێڕانی/ ئاكۆ عەبدوڵڵا
ئه‌ڕێ به‌ڕاست حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر مردنی سه‌رگۆن پۆڵس تێپه‌ڕییه؟(1) ئای له‌به‌ر خێرایی زه‌مه‌ن كه (لاتبقی و لا تذر!). وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره‌ساته دوێنێ روویدابێ. كاتێكیش كه هه‌واڵی كوچی دوایی ئه‌وم پێگه‌یشت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ریاری (الحمامات) وه‌ستام تاكو به‌ته‌نیا لاوانه‌وه‌ی بۆ بكه‌م. سات به‌ساتی به‌یه‌ك گه‌یشتنه جۆراوجۆره‌كانی نێوانیشمان له‌شوێنه جیاجیاكانی جیهان بهێنمه‌وه به‌رچاو. یه‌كه‌م دیدارم له‌گه‌ڵی له‌په‌راوێزی فیستیڤاڵی (المربد) ی شیعری بوو له‌غدا. وابزانم ساڵی 1987 بوو. ئه‌وسا هاوشێوه‌ی چامه‌كانی، بینیم كه‌سێكی ئاڵۆز و ئازاد له‌خۆده‌رخستن و زیاده‌ڕۆیی بوو. ژانی قوڵی له‌ناخدا بوو. ژانی شاعیرێك كه هه‌موو رۆژ وشه‌كان ئازاری ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌رگیز بێزارنابێ له‌ڕاوه‌دونانیان بۆ گرتنیان به‌زیندوویی و ناسكی و جوانی و نه‌رمی، هاوشێوه‌ی ئاوی كانیاوی چیاكان.
هه‌ر له‌دیداری یه‌كه‌ممدا بۆم ده‌ركه‌وت په‌یوه‌ستی ئه‌وم. هه‌وڵمدا زۆر له‌باره‌ی بزانم. نهێنییه‌كانی جیهانی شیعریشی هه‌ڵده‌مه‌وه. چه‌نده‌ش دڵخۆش بووم كاتێك یه‌كه‌م نامه‌ی ئه‌وم له‌مه‌كسیكه‌وه پێگه‌یشت كه تێیدا باسی هیندییه هه‌ژاره‌كان و بیابان و شاعیره بۆهیمییه په‌رته‌وازه‌كانی ناو باڕه‌كانی مه‌كسیكۆ سیتی به‌ڕۆژ و به‌شه‌وی بۆ كردبووم. دواتر له‌پاریس له‌گه‌ڵ (عبدالقادار الجنابی) له‌كافێیه‌كی گۆڕه‌پانی (كلیشی)، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌نری میلله‌ری مه‌زن سه‌ردانی ده‌كرد و تێیدا چه‌ندان لاپه‌ڕه‌ی رۆمانه‌كانی نووسیوه كه به‌خۆشه‌ویستی و به‌شداری كردنی شێتانه بۆ خۆشییه‌كانی ژیان دره‌وشاوه‌ن، پێی گه‌یشتم. له‌یه‌ك له‌دانیشتنه خۆشه‌كانیش سه‌رگۆن پۆڵس باسی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ركووكی بۆ كردم كه له‌شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ڕۆڵی سه‌ره‌كییان گێڕا له‌نوێ كردنه‌وه‌ی چامه‌ی عێراقی. هه‌روه‌ها باسی (جبرا ابراهیم جبرا)ی بۆ كردم كه یارمه‌تیدا كاتێك له‌كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌غدا گواستراوه و به‌هۆی ئه‌ویشه‌وه گرنگترین شاعیر و نوسه‌ره نوێیه ئینگلیزییه‌كان له‌به‌ریتانیا و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسی.
هه‌روه‌ها باسی ئازاری به‌پێ رۆیشتن به‌ناو بیابانی بۆ كردم، له‌به‌غدا به‌ره‌و به‌یروت بۆ ئه‌وه‌ی (یوسف الخال) و هاوڕێكانی له‌گۆڤاری شیعر بناسێ. هاوینێكیش له‌گه‌ڵیدا جوانترین رۆژه‌كانمان له‌ماڵی (صامویل شمعون)ی هاوڕێی هه‌ردووكمان به‌سه‌ربرد. ئه‌و به‌درێژایی رۆژ ده‌نووست، تا كه‌مێك به‌ر له‌ئاوابوونی رۆژ هه‌ڵنه‌ده‌ستا. له‌كۆتایی شه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ماندوویی په‌كی ده‌خستین ئێمه وازمان لێده‌هێنا و ئه‌ویش تا سپێده‌ی به‌یانی، درێژه‌ی به‌شه‌ونخونی ده‌دا. كاتێكیش ئێمه هه‌ڵده‌ستاین پاشماوه‌ی قونجكه جگه‌ره‌ی كه‌ڵه‌كه كرا‌و و شوشه‌ی به‌تاڵ و كتێب و گۆڤاری په‌رت و بڵاومان لێره‌و له‌وێ ده‌بینی. ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه ئاسووده‌ی ده‌كردین، ئه‌وه‌شی بۆ سه‌لماندین چه‌نده جوانه ته‌مبه‌ڵی شاعیران و چه‌نده‌ش له‌باره شێتایه‌تیان.
له‌و كاته‌دا كه سه‌رگۆن پۆڵس هاته میونخ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌شیعری وه‌رگێڕدراوی بۆ زمانی گۆته بخوێنێته‌وه، عێراق ساڵانی جه‌نگی تاڵی به‌خۆوه ده‌بینی. له‌بیرمه هه‌رگیز به‌و غه‌مبارییه نه‌مبینیوه كه ئه‌و جاره بینیم. له‌و كافێیه‌ی شه‌وه‌كه‌مان تێدا به‌سه‌ر برد دوای خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانی، زۆر به‌تاڵی باسی ئازاره‌كانی عێراق و عێراقییه‌كان و باسی دڕنده‌یی سوپای ئه‌مه‌ریكای كرد. به‌ر له‌وه‌ی بچینه هوتێلیش به‌ده‌موچاوی گرژ و رووخساری لۆچاوی پێمانی وت "له‌ڕاستیدا هاوڕێیان.. من هه‌ست به‌شه‌رم و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م چونكه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێكم هه‌ڵگرتووه نیشتمانی منی وێران كردووه و بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ندی گه‌ڕاندۆته‌وه".
له‌یه‌كه‌می هاوینی ساڵی 2001 له‌سه‌ر بانگهێشتی فیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی نێوده‌وڵه‌تی كه ساڵانه بۆ یادی جه‌یمس جۆیس و شاكاره‌كه‌ی یولیسیس ساز ده‌كرێت، چوومه دبلن. هه‌ر كه گه‌یشتمه هوتێل، صامویل و ماگی هاوسه‌ری و سه‌رگۆن پۆڵسم بینی كه له‌چاوه‌ڕوانیم دابوون. چه‌نده خۆش و گه‌رم بوو ئه‌و شه‌و و ڕۆژانه‌ی له‌وێدا به‌سه‌رمان برد كه شوێنه‌واری مه‌زنه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه‌مان له‌شاعیران و نووسه‌ران و هزرمه‌ندان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه. به‌یاوه‌ری شێته‌كانی وه‌ك خۆمان كه بۆنی په‌خشانی جۆیس و بیكێت سه‌ری لێشێواندبووین، نه‌مانده‌زانی تامی خه‌و چۆنه.
سه‌رگۆن پۆڵس چه‌نده دڵخۆش بوو كه كچێكی لاوی قژزه‌ردی ئیرله‌ندی شه‌یدای ببوو. ئه‌و كچه به‌ژنی درێژ بوو و خه‌نده‌ی منداڵانه‌شی هه‌رده‌م له‌سه‌ر لێو بوو. ئه‌وه كاتێك روویدا دوای ئه‌وه‌ی گوێی له‌چامه‌كانی بوو كه له‌هۆڵی شانۆ خوێندییه‌وه، له‌وانه‌یه له‌و چامانه شتێك له‌گیانی خۆی تێدا دۆزیبێته‌وه. بۆیه شێتانه شه‌یدای خاوه‌نه‌كه‌ی ببوو. ئه‌ویش له‌یه‌ك كاتدا په‌شێوانه و به‌ختیارانه به‌چرپه پێی وتین: "ئایا ده‌كرێت بچمه ناو چپرۆكی خۆشه‌ویستی دوای ئه‌وه‌ی قژم سپی بووه و له‌جه‌سته و له‌دڵیشدا سست بووم؟". ئێمه‌ش هانماندا و پێشمان وت جوانترین چیرۆكی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه كه شاعیر له‌ساڵانی پیری ده‌یكات. ئه‌ی ئه‌وه حاڵی گۆته و ڤیكتۆر هۆگۆ و ئه‌وانی دیكه نه‌بووه؟. ئه‌و رۆژه‌ی دبلنیشمان جێهێشت ئه‌و كچه قژزه‌رده هاته هوتێل بۆ ئه‌وه‌ی له‌باوه‌شی سه‌رگۆن پۆڵس فرمێسكی گه‌رم هه‌ڵڕێژێ. سه‌رگۆنیش سه‌رسوڕماوانه و شانازیكه‌رانه به‌خۆیه‌وه، سه‌یری ده‌كردین.
سەرچاوە: www.alarab.co.uk 7/ تشرینی دووه‌م /2017
به‌گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ی وتاره‌كه‌ی تێدا نووسراوه. (وه‌رگێڕ)