فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی درۆنێكی ئێرانییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌و باكوری عێراق ناوی بردوه راگه‌یاندو ده‌شڵێت، ته‌رمێكیشیان له ئوردن دۆزیوه‌ته‌وه‌و پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن بزانن ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازه‌یه كه هاوكات له‌گه‌ڵ كوژرانی دو سه‌ربازی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا بێسه‌روشوێن بوبو.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوێنێ رامانگه‌یاندبو كه دو سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌مان له هێرشێكی ئێران‌دا بۆ سه‌ر ئوردن كوژراون و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنه، له‌دوای گه‌ڕانێكی ورد، هێزه‌كانیان ته‌رمێكی نه‌ناسراویان دۆزیوه‌ته‌وه‌و پشكنینه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ته‌مه‌كه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ 18ی تەمموز سەربازێکی ئەمریکی لە باکوری عێراق لە کاتی ئه‌ركدا کوژرا، ئەمەش لە کاتی تەقاندنەوەی کۆنترۆڵکراوی تەقەمەنییەکی نەتەقیوی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری یەک ئاراستەی ئێرانی کە خرابوە خوارەوە كه له ئه‌نجامی روداوه‌كه سەربازێکی دیكه‌ش بریندار بو و له ئێستادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و برینه‌كه‌ی سوكه.