پۆلیسی ههولێر لهبارهی گواستنهوهی كهلوپهلهكانی نوسینگهی كهناڵی ئێن ئاڕ تی، رایدهگهیهنێت، نوسینگهی كهناڵهكه چهندین مانگه كرێی خانوی نهداوهو لهسهر سكاڵای یاسایی خاوهنی خانوهكه، نوسینگهكه چۆڵكراوهو رادهستی خاوهنهكهی كراوهتهوه.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كهمێك لهمهوبهر له راگهیهندراوێكدا وتی، لە ڕێکەوتی 16/7/2026، خاوەنی خانووی ژمارە 137866 لەگەڕەکی نازنازی شاری هەولێر لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای یاسایی تۆمار کرد لەدژی نوسينگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر لەبەرئەوەی چەندين مانگە کرێی خانوەکەی وەرنەگرتوە.
پۆلیس وتوشیهتی، دوابەدوای سکاڵاکە، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاردرا لەسەر چۆڵکردنی خانوەکە.
ئاماژهی بهوهشداوه، ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20/7/2026، بەئامادەبونی لێکۆڵەری دادی لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرو بەڕێوەبەری نوسینگەی ئێن ئاڕ تی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، خانوەکە چۆڵکرا و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
بهرلهوه سهنتهری میترۆ، له راگهیهندراوێكدا وتی، دوێنێ هێرش قادر، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كەناڵی ئێن ئارتی لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە ئاگادار كراوەتەوە كە 20ی تەموزی 2026 لە ئۆفیسی ئێن ئارتی ئامادە بێت تا كەلوپەلی ئۆفیسەكەی رادەست بكەن، ئهو وتی، "لە بری رادەستكردن دو بارهەڵگر كەلوپەلەكانی ئۆفیسەكەمانیان دهگواستەوە."
وهك میترۆ ئاماژهی پێدواه، بەپێی قسەكانی هێرش قادر كۆمەڵێك كارمەندی هێزی ناوخۆ بە دو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە بە دو كاروان كەلوپەلەكانیانی دەگواستەوە، هەر لە سێتی كامێرا و سێتی مایك و دەنگ و میكسەر و تاقمی قەنەفە و كۆمەڵێك تەلەفزیۆن و پرنتەر و سەلاجە و كورسی و تەپڵەك و سپلیت.
هێرش وتی، "تەنانەت پاتری قەڵەم و ئینجانەی گوڵ و بتڵی غاز و تابلۆی دیوار و جلوبەرگی كارمەندیشی تێدایە" جەختی كردەوە، "كە پرسیار دەكەین دەڵێن فەرمانی سەرو خۆمانە."
پێشتر لە 4ی شوبات 2026، هێزی ئەمنی ئۆفیسەكانی كەناڵی ئێن ئارتی لە دهۆك و هەولێر داخست. بەڕێوەبەری ئێن ئارتی ئەو كات رایگەیاند كە هیچ پاساوێك بۆ ئەم داخستنە نییە و پارێزگاری هەولێریش هۆكارەكەی بۆ "بێڕێزی كردن بە سیمبولەكانی نیشتمان" دەگەڕێنێتەوە.
میترۆ هێمای بۆ ئهوهش كردوه، ساڵی 2026، وەك ساڵانی پێشوتر لە زۆرینەی كێشەكانی نێوان حكومەت و دەزگاكانی راگەیاندن، هاوڵاتیان و دەزگاكانی راگەیاندن، یاسای ڕۆژنامەگەری پێشێلكراوەو، نەكراوە بە سەنگی مەحەك، لە بری یاسای رۆژنامەگەری پەنا بۆ بڕیار و رێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیریی و بەندەكانی یاسای سزادانی عێراقی براوە.
جهختیشی كردۆتهوه، رەفتاری دژ بە پرنسیپەكانی دیموكراسییەت و مافی مرۆڤ، وایكردوە كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بواری ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری، رەخنە لە ئەدای دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان بگرن و داوابكەن پێشێلكارییەكانی مافی ئازادی رادەربڕین، بوەستێنن.
وتوشیهتی، سەنتەری میترۆ رێكارەكان بەرانبەر داخستن و پاشان گواستنەوە و دەستگرتن بەسەر كەلوپەلی ئۆفیسەكەی ئێن ئارتی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای هەولێر رەتدەكاتەوە داوا دەكات بە یاسای رۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ ئەم كەیسە بكرێت نەك "بڕیاری سەرو" كە كەس نەزانێ كێیە.
ئهوهشی خستۆتهڕو، سەنتەری میترۆ داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندنیش دەكات پابەندبن بە هەمو بڕگەكانی یاسای رۆژنامەگەری نەك تەنها بەندەكانی ماف و ئیمتیازات، بەڵكو پابەندی ئەرك و ئیتیكی كاری رۆژنامەگەریش بن.