پارێزگای هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه كه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت له‌باره‌ی هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین، له سبه‌ینێوه ده‌بێت نرخی به‌نزینی نۆرماڵی بازرگانی له سه‌رجه‌م به‌نزینخانه‌كان به 850 دینار بێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك پابه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌بێت، داده‌خرێت.
ئاوێنه: پارێزگای هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوا بەدوای بڕیارەكه‌ی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین و دوای کۆبونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سبەینیوه دەبێت لەسەرجەم بەنزینخانەکان نرخی یەک لیتر بە نزینی نۆرماڵی حکومی "پاڵپشتی کراو" بە 750 دینار بێت و نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵی بازرگان‌یش بە 850 دینار بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە و پاراستنی مافی هاوڵاتییان، ئەمڕۆ لیژنەیەکی تایبەتیش بۆ چاودێریکردنی نرخ و کوالێتی بەنزین پێکهێنرا.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هەر بەنزینخانەیەک پابەندی ئەم بڕیارە و نرخە دیاریکراوانە نەبێت، ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی و داخستن دەبێتەوە.