هێمن هەورامی: هەر هێزو لایەنێک خۆی پێ زۆرینەیە نابێت ترسی لەکاراکردنەوەی پەرلەمان هەبێت
  2026-07-21       159       

هێمن هەورامی دەڵێت "هەر هێزو لایەنێک خۆی پێ زۆرینەیە بە هەر ریککەوتنیکی گوماناوی ناو زیندان، نابێت ترسی لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بێت".

 

ئاوێنە: هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکدا لەهەڵەبجە رایگەیاند "پاش ۲٠ مانگ لە هەڵبژاردن و دەیان کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ یەکیتی و ئیمزا کردنی ریککەوتنی سیاسی لە ۱۸ ی ٥ ی ۲٠۲٥ کە لە چەندین تەوەر و خاڵدا بە روونی پرسی شەراکەت و سازان و بەڕیوەبردنی هاوبەش یەکلاکرابوویەوە، چەندین دیداری باڵا ئەنجامدران و چەندین بانگەواز و پەیام لە لایەن سەرۆک بارزانی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان کران، چیدی بیانو گرتن و خۆ دزینەوەی هەندی لە لایەنەکان بۆ کارانەکردنی پەرلەمان لای گەلی کوردستان پاساو هەڵناگرێ".

راشیگەیاند "گرنگە هەموو ئەو لایەنانەی کورسییان لە پەرلەمانی کوردستان هەیە راستگۆیانە هەڵوێستی ئاشکرا و بێ پێچ و پەنایان هەبێت و بەرپرسیارێتی مێژوویی و سیاسی و نیشتیمانی لە ئەستۆ بگرن و پێکەوە پەرلەمان کارا بکەینەوەبۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و دەستنیشان کردنی لیژنەکانی پەرلەمان تاوەکو پەرلەمان وەک دامەزراوەی دەستوری دەست بەکار بێت .گرنگە پەرلەمان کارا بێت و بە رۆڵی یاسادانان و چاودێری خۆی هەستێت و دەرفەت بۆ سەرجەم لایەنەکان فەراهەم بکاتو زەمینەی گفتوگۆ سیاسیەکان بۆ قۆناغەکانی دواتری ریککەوتنی سیاسی لە ناو پەرلەمان برەخسێنیت.هەر هێزو لایەنێک خۆی پێ زۆرینەیە بە هەر ریککەوتنیکی گوماناوی ناو زیندان، نابێت ترسی لە کاراکردنەوەی پەرلەمان بێت و لەوە سڵ بکاتەوە پەرلەمان کارا بێت".

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×