وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم لەگەڵ شاندێکی حکومەتی فیدراڵ کۆبوه‌و به‌دواداچونیان بۆ یه‌كخستنی سیستمی گه‌راجه‌كان، مه‌نه‌فێست و كارتی تۆماری ئۆتۆمبێل كرد.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئانۆ جەوهەروەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بە یاوەری ڕاوێژکاران لەدیوانی وەزارەت لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی فیدڕاڵ.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوون بۆ یەکخستنی سیستەمی گەراجەکان، مه‌نه‌فێست و کارتی تۆماری ئۆتۆمبێل لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ سنووردارکردنی گواستنەوەی له ده‌ره‌وه‌ی هێڵە فەرمییه‌كان .
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، د. ئەحمەد موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت سەر بە حکومەتی فیدرال ئامادەبو، پێشنیاری حکومەتی فیدڕالی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی خستەڕو بە مەبەستی رێکخستنەوەی سیستەمی نوێی دیجیتاڵی بۆ مەنەفێستی ئۆتۆمبێل و هێلەکانی دەرەوەو رێکخستنی گەراجەکانی گواستنەوە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم گۆڕانکاری و پێشکەوتنەکانی ئەلیکترۆنی کەرتی گواستنەوەی لە هەرێم بۆ ئامادەبووان خستەڕو، کە لە ئێستادا لە قۆناغێکی پێشکەوتودایە و ئاسانکاری زۆری بۆ شوفێران هاوڵاتیان کراوە لەم بوارەدا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە میانی دیدارەکەدا، هەردولا هاوڕابون لەسەر میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی سیستمی جوڵەی ئۆتۆمبێل لەنێوان گەراجەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکانی یەکخستنی کارتی تۆماری ئۆتۆمبێل بەشێک بو لە گفتوگۆی کۆبونەوەکە، هەروەها یەکخستنی سیستەمی مه‌نه‌فێستی ئەلیکترۆنی بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم وتویه‌تی، ئەم هەنگاوە ئامانجی دڵنیابونە لە ئاڵوگۆڕی زانیاری بە ئاسانی و ڕێکخستنی کارەکانی گواستنەوە بەپێی میکانیزمە ستانداردەکان ویەکخستنەوەیان.