گروپی ڕا رایدەگەیەنێت، لر چاوەڕوانی تەواوبوونی پرۆژهی ئاوی گۆپتەپەدا، هاوڵاتیانی چهمچهماڵ وا دهخنكێن لەکاتێکدا کە لەم گەرمایەدا نزیکەی ٢٠ رۆژ جارێک ئاوی خواردنەوەیان پێدەدرێت.
ئاوێنە: گروپی ڕا له راگهیهندراوێكدا وتی، ھاوڵاتیانی چەمچەماڵ و شۆڕش، لەم گەرمای مانگی تەمووزەدا نزیكەی ١٥ بۆ ٢٠ ڕۆژ جارێك نۆرەیان دێت و ئاوی خواردنەوەیان پێدەدرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، چەند ساڵێكە بە پاساوی پرۆژەی گەیاندنی ئاوی گۆپتەپە بۆ چەمچەماڵ، دەرگایان بەڕووی داواکارییەکانی هاوڵاتییانی ئەم شارەدا داخستووە و لە چاوەڕوانی تەواوبوونی ئەم پرۆژەیەشدا وادەخنکێن.
گروپەکە وتوشیەتی، بڕوامان وایە چارەسەری كاتیی هەیە بۆ بێئاویی چەمچەماڵ، هەر بۆیە لە رۆژی ١٦ی٧ی٢٠٢٦ لە دانیشتنێكدا ئەم پرۆژە پێشنیارەمان خستە بەردەم چوار ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان و قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، بەو هیوایە بە زویی كاری پێویستی لە سەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، داواکاریمان بۆ هەموو بەرپرسانی هەرێمی كوردستان هەیە، كێتان دەتوانێت تەنها یەك هەفتە ماڵ و مناڵی لەم بێێاوییەی چەمچەماڵدا بژێت؟