بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕێکارێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی بەنزینخانەکان لە پارێزگاکە دەگیرێتە بەر و دەڵێت "لەڕێگەی دروستکردنی کارتێکی تایبەتەوە کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت".
ئاوینە: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بە میدیاکانی وتووە "بڕیارە سیستمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی بەنزین پەیڕەو بکرێت و پرۆسەکە بکرێتە کۆبۆن. ئەم هەنگاوە بە ئامانجی ئەوەیە کە بابەتی نۆرەگرتنی درێژخایەنی بەنزین بەیەکجاری کۆتایی پێ بێت و دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە".
وتوشیەتی "لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کارتەکە دروست دەکات لەسەر هێڵین، و بەڵێنیان داوە لەماوەی چوار ڕۆژدا سەرجەم شۆفێرانی سنووری پارێزگای هەولێر ببنە خاوەنی ئەو کارتە و کارتەکەش دەکرێت بە سیستەم".
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنی کۆبۆنەکەش، بڕی ئەو بەنزینە ڕۆژانەیە دیاری دەکرێت کە بە شۆفێران دەدرێت.