وتەبێژی سوپای پاسداران: ژێرخانەکانی ئەمریکامان لە هەولێر لەناوبرد
  2026-07-26       268       

وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بە هێرشی درۆنیی و مووشەکیی، نزیکەی هەموو ژێرخانەکانی ئەمریکامان لە هەولێر لەناوبرد، وتیشی: هێرشەکان زیانی گەورەیان بە توانای سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە گەیاندووە.

ئاوێنە: محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بە هێرشی درۆنی و مووشەکی، نزیکەی هەموو ژێرخانەکانی ئەمریکامان لە هەولێر لەناوبرد، هەروەها هێرشەکان زیانی گەورەیان بە توانای سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە وڵاتانی کەنداویش زیانی جدیمان بە بنکەکانی ئەمریکا گەیاندووە و بەشێکی زۆری توانای سەربازیی وڵاتەکەمان لە ناوچەکەدا پەکخستووە.

وتیشی: هێزەکانمان ئامادەییان هەیە، کە ئەگەر جەنگەکە درێژە بکێشێت، بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بدەن.

جێگەی باسە، هەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانى عێراق سەردانی ئێرانی کرد و لەسەردانەکەیدا بە مەسعود پزیشکیانى وتووە، چارەنووسی عێراق بەستراوەتەوە بە چارەنووسی ئێرانەوە، هاوکات لەسەردانەکەدا بەرپرسانى ئێران بە زەیدیان ڕاگەیاندووە، هێرشەکانى سەر هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×