​ئەو چەکدارەی کەزی کچە شەڕڤانەکەی بڕی، لە خۆپیشاندانێک دژی هەسەدە دەردەکەوێتەوە
  2026-07-26       66       

ئەو چەکدارەی کە لە کاتی هێرشی چەکدارانی حکومەتی کاتی سوریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هەسەدە دیمەنی   بڵاوبووەوە و تێیدا کەزییەکی بڕدراوی کچە شەڕڤانێکی بە دەستەوە بوو، لە دواین دەرکەوتنیدا بەشداری خۆپیشاندانێکی دژی هەسەدە کردوە.

یەک شەممە، ٢٦ تەمووز ٢٠٢٦، رامی دەهش ناوی ئەو چەکدارەیە کە کەزی ژنە شەڕڤانەکەی بڕیبوو، بە پێی ئەو وێنە و زانیارییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، رامی دەهش  نیشتەجێی شاری گرێ سپییە و رۆژی شەممە لەناو کۆمەڵێک چەکدار و سەرۆک هۆزە عەرەبەکاندا بینراوە  کە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)  لەو شارە گردببوونەوە.

لە ڤیدیۆکەی رامی دەهش کە تێیدا کەزییەکی بە دەستەوە بوو،   لە ڤیدیۆکەدا دەیوت کە قژی شەڕڤانێکی بڕیوە،  کاتێک لێی دەپرسن بۆچی قژی شەڕڤانەکەت بڕیوە، دەڵێ، ئەو کاتەی قژی بڕی، ئەو ژنە شەڕڤانە کوژرابوو.

ئەو ڤیدیۆیە کاردانەوەی زۆر گەورەی لەسەر ئاستی انوخۆ و جیهان لێکەوتەوە و وەک سووکایەتیکردن بە ژنان و شەڕڤانانی کورد لێکدرایەوە،  دواتر ئەو چەکدارە بانگەشەی ئەوەی کرد کە تەنیا گاڵتەی کردووە و ئەوە قژی دەستکرد بووە و لە ناو چێشتخانەیەکدا دۆزیویەتییەوە، بەڵام ئەم قسانەی بێ بەڵگە بوون.

زۆرترین بینراو
سه‌عدی پیره‌: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی داوای له‌ كاك بافڵ كرد به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه‌كان بكات
ئەکسیۆس: ئەمریکا پلانی هێرشێکی گەورەیان بۆسەر ئێران ئامادە کردووە
لە بەنزینخانەکانی هەولێر بە کارتی (کۆبۆن) کۆتایی بە نۆرەگرتن دەهێنرێت
"زه‌یدی داوای كردوه‌ ئێران هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌گوازنه‌وه، وه‌ڵامی رونی وه‌رنه‌گرتوه‌‌"
پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاوێنە: ئەگەر یەکێتی‌و نەوەی نوێ توانییان دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن پیرۆزباییان لێدەکەین
پەرلەمانتارێک: تێچوی لیترێک بەنزین ناگاتە ١٥٠ دینار، بۆ ھەرزانی ناکەن
لە شەوی رابردوەوە ئەمریکاو ئێران ھێرشیان نەکردۆتە سەر یەکتری
وتەبێژی سوپای پاسداران: دوای پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکە ٢٠٠ ئەمریکی کوژراون
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ
زێلێنسکی: هێزەکانمان کەشتییەکی روسیایان تێکشکاند کە باری ئێرانی هەڵگرتبوو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×