پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ ئەوانەی كە بازرگانی بەنزین دەكەن كۆبونەتەوەو بەزوترین كات كێشەی بەنزین چارەسەر دەكرێت.
ئاوێنه: پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکمان کردوە بۆ بابەتی بنزین، دوێنێش کۆبونەوە کراوە، و بەیانیش کۆبونەوەیەکی باڵا دەكرێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان دەیه‌وێت بەزوترین کات ئەم بابەتە چارەسەر بکات و دۆخی به‌نزین جارێکی دیکە ئاسایی بێتەوە و هاوڵاتیان چیدیکە توشی ناڕەحەتی نەبن بەهۆی ئەوەی کە به‌نزین کەم بوەتەوە لە به‌نزینخانەکاندا.
وتیشی، ئێمە هەمو لایەنەکان وەردەگرین؛ ئەمڕۆ لەگەڵ به‌نزینخانەکان و ئەوانەی کە بازرگانیی به‌نزین دەکەن کۆبوینەتەوە و ڕای ئەوانمان وەرگرت، ئاڵوگۆڕی بیروڕامان کرد پێکەوە، دەمانەوێت پێشنیارەکانی ئەوانیش بە هەند وەربگرین، بەڵام ئیشەڵا ئەم کێشەیە بەزوترین كات چارەسەر دەکرێت.
پێشه‌وا هه‌روامانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی خۆی لەسەر هێڵە و ڕێنمایی داوە بۆ ئەوەی کە بتوانین لە کاتێکی کەمدا ئەم بابەتە چارەسەر بکەین. ئێمەش دەزانین کە دۆخێکی ناخۆشە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگە نادات بەم جۆرە به‌نزین کەم بێت یان نرخی گران بێت، ڕێگە نادەین بەم جۆرە بەردەوام بێت، چارەسەرێک دەدۆزینەوە و دیسان دڵنیایی دەدەینە خەڵک؛ جەنابی سەرۆک وەزیران خۆی لەم بابەتە زۆر جدییە و بەدوای چاره‌سه‌رێكی خێرادایە."