دواهەمیین کەس لەو گروپەی رۆڵیان هەبووە لەکوشتنی ڤیکتۆر خارادا دەستگیرکراو سزا درا، کە فەرماندەیەکی سەربازی پێشووی شیلی بوو لەگوندێکی باشووری ئەو وڵاتە خۆی شاردبۆوە.
ئاوێنە: دوێنێ شەممە ٢٥ی تەموز، دەستگیرکردنی عەقیدی خانەنشینکراوی سوپای تشیلی، "نیلسۆن هاسێ" پشتڕاستکرایەوە، ئەو دوا کەس بوو کە بەهۆی ڕفاندن و کوشتنی گۆرانیبێژو ئاوازدانەر ڤیکتۆر خاراوە هێشتا سزا نەدرابوو، خۆی شاردبۆوە.
هاسێ بەتۆمەتی کوشتنی خاراو بەشداریکردن لەڕفاندن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی زیندانەکانی ئەوکات، لیترێ کویرۆگا ، بە"غیابی" سزای ٢٥ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرابوو.
خارا لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٧٣3، ڕۆژێک دوای کودەتاکەی بینۆشە، کە ئالێندای لە دەسەڵات لابرد، دەستگیرکراو پاس ئەشکەنجەدانێکی زۆرو بڕینەوەی پەنجەکانی لەبەرئەوەی هونەرمەندێکی گیتارژەن بووم گۆرانی بۆ ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و خۆشەویستی دەووت، تەرمی ناوبراو لە ١٦ی ئەیلول لە نزیک گۆڕستانێکی سانتیاگۆ دۆزرایەوە.
کوشتنی خارا بەو شێوە بەربەرییە لەلایەن سەربازانی ژەنراڵ بینۆشەوە، ئەوی سەدان هێندە ناودارتر کردو بوو بە"هێمایەکی بەهێز بۆ خەبات بۆ مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی" بۆ ئەوانەی لە ماوەی ڕژێمی بینۆشەدا بوون بەقوربانیی.