پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له‌نێو مزگه‌وتی "ته‌قوا"ی كه‌لار ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك كراوه‌و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. ده‌شڵێت، روداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوه‌و تۆمه‌تبار ناسراوه‌و پۆلیس لە هەوڵی دەستگیردنیدایه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمشەو یەکشەممە لەنێو مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار تەقە لەهاوڵاتیەک کرا بەناوی (کەرەم ئیبراهیم ڕەمەزان) لەدایکبوی 1963 بەسەختی بریندار بو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەستدا.
وتوشیه‌تی، پۆلیس زانیاری هەیە ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بوە، تۆمەتبار ناسراوە و لەئێستادا مەفرەزه و ليكۆڵەرانی پۆلیس چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە و پۆلیس سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری و لە هەوڵی دەستگیردنی ئەنجامدەری تاوانەکەدایه.