حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كێشه‌ی به‌نزین چوار بڕیاری ده‌ركرد، كه دابه‌شكردنی به‌نزینی نۆرماڵی پاڵپشتیكراو به‌سه‌ر ئه‌و به‌نزینخانانه له‌خۆده‌گرێت كه "پابه‌ندن به رێنماییه‌كان"، له‌گه‌ڵ پێداچونه‌وه به نرخی به‌نزینی سوپه‌ر و محه‌سه‌ن.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی خكومه‌تی هه‌رێم، ئەمڕۆ دوشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی بەنزین و سوتەمەنی کرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، لە کۆبونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە لە زوترین کاتدا، چارەسەری ئەم بابەتە بکەن بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لە کۆبونەوەکەدا ئەم بڕیارانە دراون:
یەکەم؛ نرخی بەنزینی نۆرمالی پاڵپشتیکراو لەلایەن حکومەتەوە، بە هەمان نرخی ئێستا بەردەوام دەبێت و به‌سه‌ر ئەو بەنزینخانانە دابەش بکرێت کە پابەندن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و جۆری بەنزین.
دوەم؛ پێداچونەوە بە نرخی بەنزینی جۆری (سوپەر و محەسەن) بکرێت كه گونجاو بێت لەگەڵ بازاڕی هەرێم و ڕێگرییش بکرێت له قازانجى ناڕەوا. هەروەها ئاسانکاریش بکرێت بۆ هێنانی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە بۆ دروستکردنی ئەو دو جۆرە بەنزینە بەکار دەهێنرێن.
سێیەم ؛ داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین ڕێژەی پێویستیی نەوتی خاو بۆ هەرێمی کوردستان کە ئێستا 50 هەزار بەرمیلە، زیاد بکات بۆ 126.7 هەزار بەرمیل بەپێی ڕێژەی %12.67ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دیاریکراوە.
چوارەم: ڕێگری لە قۆرخکاری لە بواری سووتەمەنی و بە تایبەتی بەنزین بکرێت.