حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگهیاند، نیوهڕۆی ئهمڕۆ دوشهممه، ئێران به درۆن هێرشی كردۆته سهر بناری شاخی ههیبهت سوڵتان له سنوری كۆیه و هێرشهكه شوێنێكی نیشتهجێبونی خهڵكی ئاسایی كردۆته ئامانج.
ئاوێنه: حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له راگهیهندراوێكدا ئاشكرایكرد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشهممه، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن هێرشی کردە سەر بناری هەیبەت سوڵتان لە شاری کۆیە.
وتوشیهتی، ئەم هێرشە نوێیەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شوێنێک بوە کە شوێنی نیشتەجێبونی خەڵكی ئاسایی و مەدەنیی ئەو شارەیە.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، هێرشی نیوەڕۆی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ئەو شەپۆلە فراوان و بەردەوامەیە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوشدا بە دەیان جار کرانەوتە سەر هەرێمی کوردستان و هەروەها بنکە و کەمپی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە جیا لە زیانی ماددیی زۆر، بونەتە هۆی شەهیدبونی 10 پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. هەروەها لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی پارتی ئازادی کوردستان لە چەمشاری نزیک دارەشەکران 8 پێشمەرگە بریندار بون و دواتر پارتی ئازادی ڕایگەیاند. لەو هێرشەدا، تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هاتوە.