كۆمپانیای دانه غاز رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌كه‌نه‌وه‌و تاوه‌كو سبه‌ی سێشه‌ممه، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ده‌گه‌یه‌ننه‌وه ئاستی پێش‌و.
ئاوێنه: كۆمپانیای دانه غاز، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ئاڕاسته‌ی بۆرسه‌ی ئه‌بوزه‌بی كردوه، رایگه‌یاندوه، لە دوای هەڵسەنگاندنەوەی نوێی دۆخەکە و وەرگرتنی دڵنیایی ڕون لە بەرزترین ئاسته‌كان له حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر بەشێوه‌یه‌كی دیراسه‌كراو و قۆناغ به قۆناغ زیاد دەکرێت.
وتوشیه‌تی، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییە ناوخۆییەکانی کارەبای هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراقه.
لەو بارەیەوە شاکر واجد شاکر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانە غاز به میدیای پارتی وتوه، تاوه‌كو سبه‌ی سێشه‌ممه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه ئاستی 100%.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌كه، دوای ئه‌وه دێت كه كۆمپانیای دانه غاز له رۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌وه راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی غازی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر "به‌هۆی دۆخی ئه‌منییه‌وه" راگه‌یاند كه پاش ئه‌وه وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌وهۆیه‌وه 2500 مێگاوات كاره‌با كه‌مبۆته‌وه.
له‌و كاته‌وه كاره‌بای 24 سه‌عاتی له پڕۆژه‌ی روناكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كرد‌و حكومه‌ت به ناچار په‌نای بۆ به‌شداریی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان برد بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی هاوڵاتیان بۆ كاره‌با.