بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی، هێرشێک کرایە سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی و تا ئێستاش لایەنی فەرمی ئەنجامدەری هێرشەکە نە ناسراوەتەوە.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج کۆگایەکە بە "بەتۆپخانەی یەک" ناسراوە و تایبەتە بە هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنیی هێزەکانی پێشمەرگە. لە بەرامبەردا، میدیا نزیکەکان لە سوپای پاسدارانی ئێران گرتەی ڤیدیۆییان لەبارەی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەکەدا بڵاوکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە "کۆگای چەکی گروپە جوداخوازەکان" لە سلێمانی کراوەتە ئامانج.
تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لایەنە فەرمییەکان و حکومییەکان لە سلێمانی هیچ ڕونکردنەوە یان لێدوانێکی فەرمییان لەسەر ئەم رووداوە و هۆکارەکەی بڵاونەکردووەتەوە، هاوکات لێکۆڵینەوەکان لەبارەی وردەکاری و زیانەکانی هێرشەکە بەردەوامن.