دەست بەسەر دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بەرپرسێکدا گیرا
  2026-07-28       213       

دەست بەسەر زیاتر لە دوو ملیار دیناری بەرپرسێکدا گیرا کە شەش موڵکی بازرگانی بەناوی ژنەکەشیەوە تۆمار کردووە.

 ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لە نێو ماڵی بەرپرسێکی پارێزگای سەڵاحەدیندا، دەستیان بەسەر دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناردا گرتووە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە هەڵمەتەکەدا دەرکەوتووە شەش موڵکی بازرگانی بەناوی ژنی ئەو بەرپرسەوە تۆمار کراوە، بێ ئەوەی ناوی ناشکرا بکرێت.

بەپێی ئەو وێنانەش کە بڵاوکراونەتەوە، دەست بەسەر بڕێکی چەکی جۆراوجۆریشدا گیراوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×