یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مریكا له ئێستادا ڕێگری ده‌كات له جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك ئۆپه‌راسیۆن كه دامه‌زراوه گرنگه‌كانی ناو خاكی ئێران ده‌كه‌نه ئامانج.
ئاوێنە: یسرائیل كاتز له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "ئیسرائیل خواستی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه وزه‌ییه‌كانی ئێران ده‌كات، به‌ڵام واشنتن له ئێستادا ڕێگه به‌م كاره نادات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێرانییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بكه‌نه ئامانج و ده‌شڵێت، "فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئیسرائیله‌وه هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر ئامانجه‌كانی ناو ئێران، به‌ڵام رێگه به ئیسرائیل ناده‌ن هێرشه‌كانی بكات"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر سه‌باره‌ت به سروشت و كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بخاته‌ڕو.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "قۆناغی كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران به ئامانجگرتنی وێستگه‌كانی كاره‌با و پرده‌كان ده‌گرێته‌وه "، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "هه‌مو پرده‌كانی ئێران له‌نێو ئامانجه‌كاندا ده‌بن مه‌گه‌ر ڕازی نه‌بن به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان".