کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە
  2026-07-28       73       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌تین ناوچه‌ جیاجیاكان هەرێم ده‌گرێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كیش پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای ناوچەکە زانیاری نوێی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌تین ناوچه‌ جیاجیاكان هەرێم ده‌گرێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كیش پله‌كانی گه‌رما به‌ به‌رزی ده‌مێننه‌وه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ خێرایى با مامناوەند و لە نێوان (١٠-٢٠) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینینیش لە نێوان (٨-٩) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی لە هەولێر ٤٤ پلە، سلێمانی ٤٣پلە، پیرمام ٤١، دهۆک ٤٣ پلە، لە زاخۆ ٤٤ پلە، هەڵەبجە ٤٤ پلە، گەرمیان ٤٧ پلە و حاجی ئۆمەران ٣٤ پلەی سیلیزی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×