ئەردۆغان و عەلی زەیدی راگەیاندراوێکی هاوبەشیان راگەیاند
  2026-07-28       42       

عێراق و تورکیا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەردانی فەرمیی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەنقەرە. سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری تورکیا جەختیان کردەوە لەسەر ویستی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازە بونیادنەر و بەهێزکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

 

 ئاوێنە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لەمیاندیدا وتی "ناوچەکە بە بارودۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت. پرسەکانی ئاسایش و وزە لە پێشینەی گفتوگۆکانمانن لەگەڵ سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی.

وتیشی "عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە قۆناغێکی گرنگی مێژووەکەیدا سەرکردایەتی دەکات".

بەوتەی ئەردۆغان بێت، ئامادەی هاوکاریین لەگەڵ عێراق لە بواری وزەدا. دەشڵێت "ئێمە لە دیالۆگێکی بەردەوامداین لەگەڵ عێراق لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا".

سەرۆکی تورکیا سڵاو بۆ گەلی عێراق دەنێرێت و بە "برا" وەسفیان دەکات و دەڵێت "ڕێگای گەشەپێدان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرنگیی زیاتر دەبێت و عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی دەدات."

لای خۆشیەوە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ تورکیا هاوبەشن لە جوگرافیا، وزە و ئاودا.

رونیشیکردەوە "پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا زیاتر بەرەوپێش دەچن. لە ئێستاوە دەست دەکەین بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان".
 

زۆرترین بینراو
مەلایەکی عەرەب لەسەر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان دەستگیرکرا
چوار بڕیار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌باره‌ی كێشه‌ی به‌نزین
سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ واشنتن و ستراتیژی 'خۆچەمانەوە بۆ ڕەشەبا' لەلایەن هێزە شیعەکانەوە
عەقیدێکی خانەنشینکراوی ئەمەریکی: تاران لە واشنتن لە دۆخێکی باشتردایە بۆ بەڕێوەبردنی ململانێیەکی درێژخایەن
حیزبی دیموكرات: ئێران به‌ درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر بناری هه‌یبه‌ت سوڵتان له‌ كۆیه‌
تره‌مپ: ئاماده‌م بۆ هێرشی به‌رفراوان له‌ ئه‌گه‌ری شكستی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران
ئه‌م كه‌سه‌ له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رانه‌ له‌ سێ به‌رپرس ده‌ستگیركرا
چالاكوانێكی كورد له‌گه‌ڵ دایكی و خوشكێكی له‌ڕێگه‌ی مه‌ریوان بۆ بانه‌ به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سوپای پاسداران كوژران
داواكاری گشتی له‌ هه‌رێم: پەکخستنی دادگای پێداچونەوە زیاتر لە دۆخی پەرلەمان جێی نیگەرانیمانە
“نەبوونی پارەی کاش دابەشکردنی مووچەی دواخستووە”
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×