بە درۆن هێرشکرایە سەر حزبی دیموکرات
  2026-07-29       230       

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، ئێران بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانمان لە دۆڵی بالیسان، بەڵام تا ئێستا ژمارەى زیانە گیانى و ماددییەکان دیار نییە.

ئاوێنە: حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە هێرشێکى نوێی ئێران بۆ سەر بارەگایەکیان، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە، کە تیایداهاتووە، نیوەڕۆى ئەمڕۆ جارێکى دیکە ئێران بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانمان لە دۆڵی بالیسان.

ئاماژە بەوەشکراوە، تاکوو ئێستا بە ١٤٣ درۆن و مووشەک بنکە و بارەگاکانی ئێمە لە هەرێمى کوردستان کراونەتە ئامانج.

جێگەى ئاماژەیە، ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران، لەبەرامبەردا ئێران ڕۆژانە خاکى هەرێمى کوردستان و وڵاتانى کەنداو بۆردوومان دەکات، هەندێک جار ئەم هێرشانە زیانى گیانى و ماددیی لێدەکەوێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×